ئاسۆ مامەند: كاندیدەكانمان نوێنەری راستەقینەی كەركوكییەكان دەبن

سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، كاندیدەكانمان نوێنەری راستەقینەی كەركوكییەكان دەبن و دەشڵێت، ” هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و هەرچەندە پیلان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن هەبووە”.

ئاسۆ مامەند سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە لێدوانێكدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، هاوڵاتییانی شاری كەركوك لەوە تێگەیشتوون ئەگەر هەر نیگەرانییەكیش هەبێت رۆژی دەنگدان دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە كاندیدەكانی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە دەدەن و وتیشی، “كاندیدەكانمان نوێنەری راستەقینەی كەركوكییەكان دەبن”.

ئاشكراشیكرد، “پیلان و بیانوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەبووە، بەڵام خەڵكی كەركوك دڵنیادەكەینەوە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و ئێمە ئەو كاتە ئاسوودە دەبین كە خزمەتی كەركوك و كەركوكییەكان بكەین و لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوامدەبین”.

بابەتی پێشتر

كونسوڵی ئێران: كاردەكەین بۆ چارەسەری كێشەكانی بودجە و مووچە

بابەتی دواتر

بەریتانیا بە رێككەوتنێكی نوێ پلانی ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا زیندوودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share