لە بێخاڵ مین بە دوو هاوڵاتیدا تەقییەوە و یەکێکیان برینەکەی سەختە

لە ناوچەی بێخاڵ مین بە دوو هاوڵاتییدا تەقییەوە و برینداربوون،  یەکێک لە بریندارەکانیش برینەکەی سەختە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، لە شاخی گۆرنۆک/بێخاڵ سەر بە قەزاى رواندز مین بە دوو هاوڵاتیدا تەقییەوە و برینداربوون و رفەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەپێی راگەیەندراوەکە یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە و قاچێکی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێکیان بەهۆى ئەوەى پێى لەسەر مینەکە داناوە قاچێکى لە دەستداوە  و برینەکەی سەختە، بۆیە لە نەخۆشخانەى رواندزەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەى ئاشتى لە سۆران.

بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، یەکێک لە بریندارەکان لە دایکبووى 1998 دانیشتووى رواندز/گەرەکى شەهیدانە و سەرى بریندارە و بارى تەندروستى جێگیرە، ئەوەى تریان لەدایکبووى 1991ـە و خێزاندارە ودانیشتووى رواندزە و قاچێکی لەدەستداوە.

هۆکارەکەشی بەپێی راگەیەندراوەکە بەرگریی شارستانیی رواندز، لادانیان بووە لە رێگاى سەرەکىی پیادەڕۆیى لەگەڵ گروپى شاخەوانى کە خۆیان ئەندامى ئەو گروپە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی خانەنشینبوونی مامۆستایان و خەرجکردنی مووچە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارێک سەبارەت بەو مامۆستایانە بڵاودەکاتەوە کە خواستی ئەوەیان هەیە پاش خانەنشینبوونیان بەردەوامبن لە وانەوتنەوە.…
Total
0
Share