لە مانگی رابردوودا، عێراق زیاتر لە 5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.
ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، “عێراق لە مانگی رابردوودا پێنج ملیۆن و 130 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە، بە تێکڕا رۆژانە 171 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بۆ ئەو وڵاتە هەناردە کردووە”.
هەروەها هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی مانگی پێشتر (تشرینی یەکەم)دا 7 ملیۆن و 322 هەزار بەرمیل بووە، بە تێکڕا دەکاتە 236 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
عێراق لە پلەی شەشەمی ئەو وڵاتانەیە کە لە ماوەی مانگی رابردوودا نەوتیان هەناردەی ئەمریکا کردووە، دوای کەنەدا، مەکسیک، سعودیە، کۆڵۆمبیا و بەڕازیل دێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی دووەم زیاتر لە 8.5 ملیار دۆلار بووە.