هەزار نەمام لە سنووری پێنجوێن روێندرا

لە هەڵمەتێكدا لە نێوان مەرزی باشماخەوە تا قەزای پێنجوێن هەزار نەمام روێندران.

هەڵمەتەكە رۆژی 30ی تشرینی دووەم بە رواندنی هەزار نەمام لە جۆری (توو) لە سەر رێگای مەرزی باشماخەوە تا ناو شاری پێنجوێن ئەنجامدرا، هەروەها نزیکەی دوو هەزار نەمامی دیكەش درایە هاوڵاتیان بەمەبەستی بەشدارییان لە سەوزكردنی سنوورەكە.

ئەو هەڵمەتە بە ئامادەبوون و هەماهەنگی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ، لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای پێنجوێن، رێکخراو و کەسایەتییەکانی سنوورەکە بەڕێوەچوو.

سەرجەم نەمامەكان لەلایەن كەسایەتیی سنوورەكە (حاجی حەبیب کانی شابانی)ەوە دابینکراوە، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئامێری هەستەوەری ئەتـ.ـۆم ژینگەی سلێمانی زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو

وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆم تۆمارنەکراوە. مستەفا جومعە، وتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە…
Total
0
Share