لەمەودوا بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێم بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەنێردرێت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگی زیاتر دەکەن بۆ گواستنەوەی بەرهەمەکانی گۆشت و پەلەوەر لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئاشکرا کراوە، کە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی گۆشت و پەلەوەر و سەوزە و میوە لە هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێدەکاتەوە و بە مەرجێک بەرهەمەکان هی ناوخۆی هەرێم بێت و هاوردە نەکرابێت.

لەکاتی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق، وەزیری کشتوکاڵی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیکرد و یاداشتێکیان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم واژوو کرد.

بەهۆی قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەوە لە هەرێمەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق، نرخی گۆشت و مریشک و سەوزە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەرزبوویەوە.

بەپێی ئەزموونی پێشوتر هەرکاتێک بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێم ڕوو لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بکات نرخی ئەو بەرهەمانە لە هەرێم بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلادەكاتەوە

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان بە ئامادەبوونی سەرۆكی كوتلەكانی نێو هاوپەیمانێتییەكە كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات…
Total
0
Share