نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی 11 دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 11 لەنێوان 10 بۆ 11 هەزار دیناردا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 44 دینار دیاریکرد،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی لەنێوان 10 بۆ 11 هەزار دیناردا دەبێت، بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان 225 بۆ 250 کاتژمێر کاریان کردووە.

باسیلەوەشکرد، هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7:00 ى بەیانى بۆ 1:00ى شەوە، نرخى ئەمپێریان لەنێوان 12 بۆ 13 هەزار دیناردایە، ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان لە 13 هەزار بۆ 14 هەزار و 500 دیناردا دەبێت.

ئاشکراشیکرد، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى 12 گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان تەنیا لەنێوان 1:00 ى پاشنیوەڕۆ تا 1:00 ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە کاردەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 7:00 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، رۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11:00 ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.

بابەتی پێشتر

ژنێکی تەمەن 70 ساڵان دووانەیەکی بوو

بابەتی دواتر

عێراق لە مانگێکدا زیاتر لە 5 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریكا پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەپاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، جنیڤەرگالیتۆ، جێگری…
Total
0
Share