وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، مووچەی خانەنشینانی عێراق زیاددەکرێت بە شێوەیەک کەمترین مووچە دەگاتە 500 هەزار دینار.
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، شەش ملیۆن کرێکار لە عێراقدا هەن، بەڵام تا ئێستا %5 یان تۆمارکراون، وەزارەتەکەمان بەردوام لەکاردابووە بۆ زامنکردنی مووچەی گونجاو بۆیان بە تایبەت لە کاتی خانەنشین بوونیاندا مووچەی گونجاویان بۆ دابینبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی سندوقی خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی بڕیار لەوەدراوە کە لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای نوێی خانەنشینی کەمترین مووچەی خانەنشینی دەبێتە 500 هەزار دینار.