ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری دایەوە و قوربانیی لێکەوتەوە

لە وەڵامی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر بنکەکانیان لە هەولێر، هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە هێرشیان بۆ سەر چەند بنکەیەکی گروپە چەکدارییەکان ئەنجامداوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو شوێنانەی هێزەکانی ئەمریکا بۆردومانیان کردوون بارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی بوون لە پارێزگای بابل.

ئاشکراشیانکرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا شەش چەکداری حەشدی شەعبی و نۆ کارمەندی سەر بە هێزەکانی ناوخۆ برینداربوون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مێردمنداڵێک کوژرا

بابەتی دواتر

ئاستی گلدانەوەی ئاو لە سێ بەنداوی سەرەکی هەرێم ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share