خالید شوانی: چیتر زوڵم لە فەرمانبەری هیچ پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان ناكرێت

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە تەلاری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چیتر زوڵم لە فەرمانبەری هیچ پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان ناكرێت و لە حاڵەتێكدا ئەگەر غەدر لە پارێزگایەك كرا راستەوخۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دەتوانێت بودجە و مووچەی ئەو پارێزگایە بنێرێت.
وتیشی، “ئەو هەنگاوەی یەكێتی بۆ لەتكردنی هەرێمی كوردستان و مەترسی نییە لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان، بەڵكو زامنكردنی مافی مووچەخۆرانە و دەمانەوێت مووچەخۆران هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچەكانیان وەربگرن”.

سەبارەت بە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانیش، خالید شوانی وتیشی، “فراكسیۆنی یەكێتی بە هەماهەنگی فراكسیۆنەكانی دیكەی نێو پەرلەمان هەموو هەوڵێكی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە دەگرێتە بەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان: بکوژانی کوردانی باکوور لە رێگەی هەولێرەوە رزگاریان دەبێت و دەچنەوە بۆ تورکیا

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان لەبارەی کوژرانی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە ناو فامیلی مۆڵی دهۆک رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوو رۆژە…
Total
0
Share