عێراق لە ڕیزبەندیی پێنج خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهاندایە

بەپێی نوێترین ڕیزبەندی بۆ باشترین پاسپۆرتەکانی جیهان لە ساڵی 2022دا، پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندیی خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهاندایە و ژاپۆن و سەنگاپوور خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانن.

ڕیزبەندییەکە کۆمپانیای Henley & Partnersی تایبەت بە ڕاوێژکاری و ڕەگەزنامە و نشینگە لە جیهاندا ئەنجامیداوە و بەو پێیە، ژاپۆن و سەنگاپوور خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهانن، کە لەلایەن 192 وڵاتی جیهانەوە ڕێگەپێدراون.

کۆریای باشوور و ئەڵمانیا لە پلەی دووەمی پاسپۆرتە بەهێزەکانی جیهاندان بە بوونی 190 خاڵ، هەروەها فنلەندا، ئیتاڵیا، لۆکسمبۆرگ و ئیسپانیا بە 189 خاڵ.

لەبەرامبەردا ئەفغانستان خاوەنی خراپترین پاسپۆرتی جیهانە و کۆتا وڵاتە لە ڕیزبەندییەکەدا بەپێی ئەوەی بۆ زۆرینەی وڵاتانی جیهان پێویستی بە مۆڵەتپێدانی پێشوەختە، تەنها لەلایەن 26 وڵاتی جیهانەوە ڕێگەپێدراوە.

هەروەها پێنج وڵاتی عەرەبی لە ڕیزبەندیی خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهاندان، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە بە 110 خاڵ، سوریا 109، یەمەن 107، سۆماڵ 106 و فەلەستین بە 105 خاڵ.

بابەتی پێشتر

ئۆمیکرۆن دەوامی لە بەغداد كردە نیوە

بابەتی دواتر

هۆکارەکانی زوو سپیبوونی قــژ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share