وەزارەتی كارەبا: زیادكردنی بەرهەمی كارەبا پێویستی بە سووتەمەنی و بودجە هەیە

وەزارەتی كارەبای هەرێم هۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە زیادكردنی بەرهەمی كارەبا پێویستی بە سووتەمەنی و بودجە هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا هۆكارەكانی كەمبوونەوەی كارەبا و پڕۆژەی پریپەید و نرخی كارەبای 24 كاتژمێریی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان خرایەڕوو و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان پشتگیریی خۆیان بۆ پێشنیازی وەزارەتی كارەبا بۆ دابەزاندنی نرخی كارەبای پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و كارگەكان دەربڕی، كە لە چاوەڕوانیی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیراندان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارگرانیی سەر كارەبا كرا كە خواست لەسەر كارەبا شەش هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە كاتێكدا بەرهەمهێنان تەنها سێ هەزار مێگاواتە و زیادكردنی بەرهەمیش پێویستی بە سووتەمەنی و بوودجە هەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كرا، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، پێداگیریی لەسەر داواكارییەكانی هاوڵاتییان لەوانە دانیشتووانی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان كرا و بەم نزیكانە بڕیاری گونجاو لەبارەوە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

مووچەی خانەنشینانی عێراق زیاددەکرێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وردەکاریی شەڕەکەی گوڵەخانە

لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرژیی کەوتووەتە نێو حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و پەلیکێشاوە بۆ ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی محەمەد حاجی…
Total
0
Share