مامۆستایانی ناڕازی: یەکشەممە لە بەغداد و دووشەممە لە شەقام دەبین

مامۆستایانی ناڕازی رایانگه‌یاند، یەکشەممە لە بەغداد دەبن و دووشەممەش بە خۆپیشاندان وەڵامی پەروەردە دەدەنەوە.

مامۆستایانی ناڕازی ئه‌مشه‌و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند،” رۆژی یەکشەممە بۆ پارێزگاریکردن لە ژیان و گوزەرانی هەمو خەڵکی هەرێم و رزگارکردنی مووچەکانیان  لە دادگای فیدڕاڵی دەبین”.

ئاماژەیان بەوەش کرد،” لە رێگای ئەو هەڵوێستەمانەوە دەمانەوێت شەقامە عێراقییەکان لە کێشەی مامۆستانی وانەبێژ ئاگادار بکەینەوە، ، دوای گەڕانەوەمان لە بەغداد لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە دەربڕینی ناڕەزایی دەکەین”.

مامۆستایانی ناڕازی هەر لەو کۆنفڕانسەدا رایانگەیاند، لە رۆژی دوشەممە لەسەر شەقامەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێم خۆپیشاندان دەستپێدەکەینەوە و وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەدەینەوە کە داوای دەوامکردنمان لێدەکات”.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر ئەو وادەیەدا تێدەپەڕێت کە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا نادرێت، بەشێکی فەرمانبەران و مامۆستایان بایکۆتی دەوام و هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوای مووچەکانیان دەکەن.

 

بابەتی پێشتر

پارێزگاری سلێمانی: داواکارین بەخێرایی قەیرانی کارەبا چارەسەربکرێت

بابەتی دواتر

ڤایرۆسێكی بكوژ لەڕێی فڵچەی ددانەوە دەگوازرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share