چین مانۆڕێكی سه‌ربازیی نوێ ئەنجام دەدات

چین مانۆڕێكی سه‌ربازیی نوێ له‌ نزیك هه‌رێمی شاندۆنگ به‌ره‌و سنووره‌ ئاوییه‌كانی نزیك له‌ تایوان ئه‌نجام دەدات.

كەناڵی “ڕوسیا الیوم” بڵاویكردەوە، لەمڕۆوە تاوەكو دوو ڕۆژی دیكە چین مانۆڕێكی سه‌ربازی له‌ چه‌ند سنوورێكی ئاوی نزیك هه‌رێمی شاندۆنگ به‌ره‌و تایوان ئه‌نجامده‌دات و تایوانیشیان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و مانۆڕه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.

باسی لەوەش كردووە، ڕێگه‌ به‌ هاتوچۆی كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگر و گه‌شتیارییه‌كان ناده‌ن، ڕێڕه‌وه‌ ئاوییه‌كانی هه‌رێمی شاندۆنگ، تایوان بۆ ده‌ره‌وه‌ و بۆ ناوه‌وه‌ به‌كاربهێنێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانیاندا.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ، چین پێنج مانۆڕی سه‌ربازی دیكه‌ی له‌ نزیك هه‌رێمی گووانگدۆنگ ئه‌نجامدا كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ نزیك سنووره‌ ئاوییه‌كانی تایوانه‌وه‌ و چه‌ند جارێكیش سنووره‌ ئاویی و ئاسمانییه‌كانی تایوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی چینه‌وه‌ تێپه‌ڕێندرا.

بابەتی پێشتر

کێشەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی سلێمانی و هەڵەبجە چین و کێ لێیان بەرپرسیارە؟

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەركردەی لایەنەكان دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا…
Total
0
Share