ڤایرۆسێكی بكوژ لەڕێی فڵچەی ددانەوە دەگوازرێتەوە

هەوكردنی جگەر لە جۆری (C) نەخۆشییەكە چارەسەری هەیە، بەڵام زۆركەس نازانن كە تووشی هاتوون، ئەمەش وادەكات نەخۆشییەكە بگاتە قۆناغی مەترسیدار، وەك شێرپەنجە و پەككەوتنی جگەر، تا دەگاتە گیانلەدەستدان ئەگەر چارەسەر نەكرێت.

ڤایرۆسی هۆكاری ئەو نەخۆشییە لەڕێی بەركەوتن بە خوێنی كەسی تووشبووی ڤایرۆسەكە دەگوازرێتەوە، بەپێی شارەزایان بەكارهێنانی فڵچەی ددان و شفرەی ریش تاشین، یەكێك لە هۆكارەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسەكەیە.

هەوكردنی جگەر لە جۆری (C) نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە دەبێتەهۆی هەڵاوسانی جگەر، كەمجار نەخۆشییەكە نیشانەی هەیە، لە هەندێك حاڵەتدا تووشبوو تا و هەستكردن بە ماندووێتی تیادەردەكەوێت، جگەلە لەدەستدانی حەزی خواردن، دڵتێكهەڵاتن، ئازاری سك و چەند نیشانەیەكی دیكە.

درەنگ چارەسەركردنی نەخۆشییەكە دەبێتەهۆی لەناوچوونی جگەر، بەڵام پێزانینی لەكاتی زوودا چارەسەری بە بەكارهێنانی دەرمانی دژە ڤایرۆس دەكرێت.

شارەزایان هۆشداریدەدات لە بەكارهێنانی شفرەی ریشتاشین یان فڵچەی ددان، یاخود ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پزیشكی یان جوانكار، بەتایبەت لەو وڵاتانەی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەكەی تیایدا زۆرە.

بەپێی هەڵسەنگاندنی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی نزیكەی 58 ملیۆن كەس تووشبووی نەخۆشییەكەن، ساڵانەش ژمارەكە بە نزیكەی 1.5 ملیۆن زیاددەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی دیکەی کوشندە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “تای خوێنبەربوون”، کە نەخۆشییەکی کوشندەیە و 60%ی توشبووانی گیانلەدەستدەدەن،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەشە نوێیەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەرێمدا هاوشێوەی نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، لەڕووی پێشکەوتووییەوە…
Total
0
Share