بەغداد رەزامەندی نیشاندا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ بنێرێت

بەپێی نووسراوێك كە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردووە، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر راستەوخۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەڕێی ئەژماری بانكییەوە.

نووسراوەكە بە ژمارە (3002/ 2333426) لە 15ی تشرینی دووەم لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیران ئاراستەی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە و تیایدا هاتووە، سەرۆك وەزیران رەزامەندە لەسەر پێشنیاری راستەوخۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەگەر حكومەتی هەرێم لیستی مووچە و زانیاریی فەرمانبەرانی هەرێم بداتە حكومەتی بەغداد، حكومەتی ناوەندیش راستەوخۆ مووچەكە دەخاتەسەر ئەژمارەكانی مووچەخۆران.

روونیشیدەكاتەوە، تەمویلی پارەی مووچە لە چوارچێوەی پشكی هەرێم لەناو یاسای بودجەی گشتیی عێراق دەبێت و لەو پشكە دەبڕدرێت.

نووسراوەكەی نوسینگەی سودانی وەڵامدانەوەی ئەو داواكاریەیە كە لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو لەلایەن سەرۆك فراكسیۆنەكانی (یەكێتی، یەكگرتوو، كۆمەڵ و نەوەی نوێ) درایە ئەنجومەنی نوێنەران و، ئەنجومەنەكەش بە نوسراوی ژمارە (257) لە 2ی تشرینی یەكەم ئاراستەی حكومەتی كرد.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی بۆردومانی جورف سەخر راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان ساماڵ دەبێت…
Total
0
Share