ئەدهەم بارزانی: ئەم وڵاتە بووە بە زیندانێك بۆ ئەوانەی پێچەوانەی دەسەڵات بیردەكەنەوە

نووسینگەی ئەدهەم بارزانی رایدەگەیەنێت، ئەم وڵاتە بووە بە زیندانێك بۆ ئەوانەی پێچەوانەی دەسەڵات بیردەكەنەوە.

نووسینگەی ئەدھەم بارزانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، “ھێزە ئەمنییەكان لە كاتژمێر 9:50 خولەكی بەیانییەوە و تاوەكو ئێستا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران رێگریان لە شۆفێرێكی نووسینگەی ئەدھەم بارزانی بەناوی بارزان عیسا كردووە تەنها لەبەر ئەوەی لە نووسینگەی ئەدهەم بارزانی كاردەكات و چەندین كاتژمێر دەستەبەسەر كراوە”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “زۆر بە داخەوە كە ئەم وڵاتە بووە بە زیندانێكی گەورە بۆ ئەو كەسانەی بە پێچەوانەی ئەم دەسەڵاتەوە بیردەكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی. ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share