لە كافتریایەكی سلێمانی تەقینەوەی غاز ڕوویدا

بەهۆی تەقینەوەی غازەوە لە كافتریایەكی سلێمانی دوو كارمەند برینداربوون و سێ كارمەندی بەرگریی شارستانیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

ڕووداوەكە لە كافتریای كەستانە كە دەكەوێتە نزیك شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) بووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی پاش كۆنتڕۆڵكردنی لە هەوڵی هەڵسەنگاندنی هۆكار و خەمڵاندنی زیانەكاندان.

ڕێكان عەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، ڕووداوەكە كاتژمێر 10:15 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە، قوفڵی ئیمێرجنسی لە نزیكی هەبووە، بەڵام بەهۆی شڵەژانەوە نەیانتوانیوە بیگرنەوە.

وتیشی، بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو كارمەندی كافتریاكە و سێ كارمەندی بەرگریی شارستانی برینداربوون، برینەكانیان سوكە.

هەروەها بەشی چێشتخانەی كافتریاكە زیانی پێگەیشتووە، وەك ئەوەی وتەبێژیی بەرگریی شارستانی وتی.

 

بابەتی پێشتر

وێنە.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بێستانسوور 500 دار سوتان

بابەتی دواتر

پلانی بەهێزكردنەوەی پاریس دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share