پەرلەمانتارەكەی یەكێتی داوای لێبوردنی كرد

هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز

لەسەر ئەو وتەیەی ئەمڕۆ لەناو هۆڵی پەرلەمان پێشكەشیكرد، هاوڕێ مەلا ستار داوای لێبوردن دەكات و ڕونیدەكاتەوە كە مەبەستی بێڕێزیكردن بە مێینە نەبووە.

هاوڕێ مەلاستار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لە بینای پەرلەمان وتی، بەهۆی ئەوەی ماوەی نوقتەی نیزامی لە یەك خولەك زیاتر نییە، دەرفەت نەبوو بۆ ئەوەی ڕونكردنەوەی تەواو بدات بۆ ئەوەی پەیامەكەی بەجوانی بگات.

ئەو پەرلەمانتارە ڕەتیشیكردەوە كە مەبەستی لە وتەكەی بێڕێزیكردن بوبێت بە ژنان و دوپاتیكردەوە “هەرگیز بوێری ئەوەم نییە بێڕێزی بەرامبەر بە ژنان بكەم”.

هاوڕێ مەلاستار ڕونیشیكردەوە، ئەوەی مەبەستی بووە بیگەیەنێت ئەوەیە كە “كۆمەڵێك ئافرەتی مۆدێل لەسایەی ئەم حكومەت و حكومڕانییە وایانلێهاتووە هەموویان دەوڵەمەند دەبن و لەماوەەیەكی زۆر زۆر كورتدا دەبنە خاوەنی ڤێلا و شوقە و سەیارەی گرانبەها”، لەكاتێكدا ئافرەتانی سەنگین بێ كار و بێ موچە ماونەتەوە.

هاوكات داوای لێبوردنیشی لە دایكی و ژنان كرد كە ئەگەر لە وتەكەیەوە “هەڵە تێگەیشتن دروست بووبێت”.

بابەتی پێشتر

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران كێشەی تێكەوت

بابەتی دواتر

مادەی 11ی پرۆژەیاسای بودجە تایبەت بە پشكی هەرێم و پابەندییەكانی پەسەندكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share