گیانلەدەستدان بەهۆی سورێژەوە لە جیهاندا بە ڕێژەی 40٪ زیادیکردووە

لە توێژینەوەیەکی تەندروستی جیهانیدا هاتووە کە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سورێژە و حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەوهۆیەوە لەنێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022دا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا CDC بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە ژمارەی تووشبووانی سورێژە لە 7.8 بۆ 9.2 ملیۆن حاڵەت لە جیهاندا زیادیکردووە لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2022.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گیانلەدەستان بەهۆی نەخۆشی سورێژە لە ساڵی 2021 لە 95 هەزار کەسەوە بۆ 136 هەزار کەس لە ساڵی 2022 بەرزبووەتەوە کە ئەوەش لە ئاستی جیهاندا بە ڕێژەی 43٪ زیادیکردووە.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ژمارەی ئەو وڵاتانەی سورێژەیان ڕاگەیاندووە لە 22 وڵاتەوە لە ساڵی 2021، بۆ 37 وڵات لە ساڵی 2022 بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە 68٪.

بابەتی پێشتر

فازڵ نەبی: مووچە مافێكی دەستوورییە و ناكرێت بە قەرز بدرێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی لە بارەی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین. ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی…
Total
0
Share