فازڵ نەبی: مووچە مافێكی دەستوورییە و ناكرێت بە قەرز بدرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچە مافێكی دەستووریی خەڵكی كوردستانە و ناكرێت بە قەرز بدرێتە هەرێم و دەشڵێت، “حكومەتی هەرێم نووسراوی بۆ سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ كردووە و تائێستا حكومەتی عێراق وەڵامی نەداوەتەوە”.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق غەدر لە هەرێمی كوردستان دەكات و مووچە مافێكی یاسایی خەڵكی كوردستانە و دەبێت بەپێی یاسای بودجە مانگانە 725 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت.

راشیگەیاند، حكومەتی عێراق پشكی هەرێم لە یاسای بودجە جێبەجێناكات و قەرز بە هەرێم دەدات كە حكومەتی هەرێمیش بۆ مووچەی مووچەخۆران ناچارە قەرزەكە قبووڵبكات كە لە داهاتوودا كێشە دروستدەكات.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی هەرێم نووسراوی بۆ سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە، بەڵام تائێستا حكومەتی عێراق وەڵامی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان:  تەنها بە تەوتین کێشەی مووچە کۆتایی دێت

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی رەتکردنەوەی هەژماری من لەلایەن بافڵ…
Total
0
Share