هەرێم.. 567 کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 567 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، 23 كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 567 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 188 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە 10 كەسن”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەوماوەیەدا 23 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە كە 8 توشبوویان لە هەولێر و 7 توشبوو لە سلێمانی، 4 كەسیش لە پارێزگای دهۆك و لە پارێزگای هەڵەبجە1 كەس و لە ڕاپەڕینیش 3 كەس”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 499 كەس.

بابەتی پێشتر

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبوەتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕزگاربوویەکی ئەنفال: دوای دەرهێنانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان سەگ دەمی لەناو ڕوفاتەکاندا بووە

ڕزگاربوویەکی ئەنفال لەسەر کەمتەرخەمی لە دەرهێنانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان داوای یاسایی لەسەر دامەزراوەی شەهیدانی عێراق و پارێزگاری سەماوە تۆمارکرد. تەیموری…
زیاتر ببینە

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى هەرێمى کوردستان…
Total
1
Share