لەتیف نێروەیی: ئاهەنگی سەركەوتن لە قەڵای كەركوك دەگێڕین

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بە دەنگی خەڵكی كەركوك كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی لە شارەكە دەهێنین و ئاهەنگی سەركەوتن لە قەڵای كەركوك دەگێڕین.

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ لە دوای رێوڕەسمی ناساندنی كاندیداكان لە كەركوك چووینە قۆناغی دووەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە و ئومێد دەخوازین هاوڵاتییانی كەركوك لە رۆژی دەنگداندا بە جۆش و خرۆشەوە دەنگ بە لیستی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بدەن.

وتیشی، “خزمەتكردنی كەركوك تەنها بە یەكێتی دەكرێت و بە دەنگی خەڵكی كەركوك كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی لە شارەكە دەهێنین و ئاهەنگی سەركەوتن لە قەڵای كەركوك دەگێڕین.

بابەتی پێشتر

د. بڕیار رەشید: خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆن كرا

بابەتی دواتر

فەرەنسا مووشەكێكی بالیستیی بە سەركەوتوویی تاقیدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share