زانکۆی سلێمانی: ئەوانەی پەرژینی دەوری بەشەناوخۆییەکانیان تێکداوە سزادەدرێن

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەک خوێندکار لە بەشەناوخۆیی کامپی نوێی زانکۆ ژمارەیەک خوێندکار پەریژینی بەشەناوخۆییەکەیان تێکداوە، لیژنە بۆ ئەو مەبەستە پێکهاتووە و سزادەدرێن.

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە کاتێکی درەنگدا لەلایەن چەند کەسێکەوە پەرژینەکان کە بۆ سەلامەتی خوێندکاران دانراون لە بەشە ناوخۆیی کامپی نوێ تێکدراون.

لەبارەیەوە پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، کە کارگێڕیی زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکیان بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی ئەو کەسانە پێکهێناوە، چونکە ئەو شوێنە کامێرای چاودێریی تێدانییە”.

وتیشی، “ئەو خوێندکارەی دەستی هەبووبێت لە تێکدانی پەرژینەکاندا، بەپێی ڕێکاری ڕێکخستنی کاروباری خوێندکاران و هەڵسەنگاندنی لیژنەکە سزادەدرێت چونکە ئەوە تێکدانی ئارامیی خوێندکارانە و چاوپۆشیی لێناکرێت”.

ماوەی دوو ڕۆژە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجامدەدەن و داوای دەرماڵەی خوێندن و ژمارەیەک داواکاریی دیکە دەکەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی ئەمریکا پاڵپشتیکردنی سلێمانییان لە پەرەپێدانی کلتور و ڕۆشنبیری تاوتوێکرد

بابەتی دواتر

شێخ ئەدهەم بارزانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share