لە سهرهتای ئهمساڵهوه تا 30ی مانگی حوزەیران، رۆژانه نزیكهى 30 تا 35 نهخۆشى نوێی شێرپهنجه له ههرێمی كوردستان تۆماركراون، ژمارهى نهخۆشانى تۆمارکراوی نەخۆشییەکە لە شەش مانگدا، زیاتر له چوار هەزار کەس بووە.
د. چنار سنجاوی، سەرۆكی كۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیای فهرمی حكومهتی هەرێمی راگهیاند، “لە هەرێمی کوردستان، شێرپەنجەی مەمک بە پلەی یەکەم دێت، لە دوای ئەو، شێرپەنجەی کۆڵۆن و سییەکان، تۆمارکراون”.
ئەو پزیشکە رایگەیاندووە، رێژەی تووشبوانی ژن کەمێک زیاترە لە پیاو بەجۆرێک، لە 56% توشبون بە شێرپەنجە لە ژنانن و لە 44%یش پیاوانن، چارەسەری شێرپەنجە بە پێی پێویستییەکانی نەخۆش هەیە و نەشتەرگەریی پێویستییان بۆ دەكرێت، دوای نەشتەرگەری چارەسەری کیمیایی هەیە.
پەیوەست بە رێژەی تووشبووان لە هەرێم و جیاوازی لەگەڵ رێژەی تووشبوان لە جیهاندا سنجاوی دەڵێت، “رێژەی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان لە خوار ڕێژەی ستانداردی جیهانییە، لە ماوەی 10 ساڵدا، زیاتر لە 71 هەزار و 74 تووشبو تۆمارکراون، ڕێژەی تووشبون لە جیهان بۆ هەر 100 هەزار کەسێک 190 تووشبوە، بەڵام لە کوردستان بۆ هەر 100 هەزار کەسێک 151 کەسە”.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە سهرهتای ئهمساڵهوه تا 30ی حوزەیران، ڕۆژانه نزیكهى 30 تا 35 نهخۆشى نوێ تۆماركراون، بەوەش ژمارهى نهخۆشانى تۆمارکراوی شێرپهنجه لە شەش مانگدا، زیاتر له چوار هەزار کەس بووە.
له پارێزگاى ههولێر نزیكهى هەزار و 800 کەس، له پارێزگاى سلێمانى نزیكهى هەزار و 500 کەس، له پارێزگاى دهۆك نزیكهى 700 کەس تووشی شێرپەنجە بوون، زۆرترین ڕێژەى تووشبو له پارێزگاى ههولێر لە پیاوان 46% و لە ئافرهتان 54% بووه، کە زۆربەی شێرپهنجهى مهمك و كۆڵۆن و سییهكانن.