ئاسایشی ڕاپەڕین: شەش تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیگرت بەسەر نزیکەی شەش کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا و شەش تۆمەتباریشی لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، توانیویانە شەش تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە قەڵادزێ دەستگیربکەن و دۆسیەکانیان یەکلاییکراونەتەوە و بەبڕیاری دادوەر سزادراون.

ئاسایشی ڕاپەڕین دەستی بەسەر سێ کیلۆگرام و 875 گرام ماددەی هۆشبەریشدا گرتووە، کە لە جۆرەکانی کریستاڵ، حەشیش، هیرۆین و تلیاک بوون، ماددەکان لە کورەی تایبەتدا سوتێنران و لەناوبران.

بڕی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، 3.775 کیلۆگرام کریستاڵ، دوو کیلۆگرام حەشیش، 100 گرام هێرۆین و سێ سەنت تلیاک بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەکات

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێنەکەنەوە گرفت بۆ گەڕانەوەی حاجییان دروستدەبێت. نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share