سبەی گەڕی دووەمی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەنجامدەدرێت

بڕیارە سبەینێ گەڕی دووەمی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەنجامبدرێت كە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەهۆی تەواونەبوونی نیسابەوە دواخرا.

سەعد مەلاعەبدوڵا، وتەبێژی كۆنگرە رایگەیاند، بەپێی بڕیار و یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سبەینێ سێشەممە 3ی تشرینی یەكەم گەڕی دووەمی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت.

“كۆنگرەی دامەزراندن” كە وەك بزوتنەوەكە دەڵێت، لەسەر داوای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، بڕیاربوو رۆژی شەممە 30ی ئەیلول گرێبدرێت، بەڵام ژمارەی یاسایی ئەندامان ئامادەنەبوون، بەهۆیەوە دواخرا.

باڵی كامیل حاجی عەلی بە بیانووی زیادكردنی زیاتر لە 170 كەس بۆ ناو لیستی ئەندامانی كۆنگرە لەلایەن باڵی عیرفان عەبدولعەزیز-ەوە بایكۆتیان كرد.

روون نییە ئایا لە كۆنگرەی بڕیاردراوی سبەی، هەردوو باڵەكەی بزوتنەوە بەشداردەبن یان نا.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: مام چەتری کۆکەرەوە و حەکیمی چارەسەر و ئاشتەوایی بوو

بابەتی دواتر

شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال تێپەڕ دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share