لە زاخۆ کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی نوشتەو جادو بە ئۆنلاین دەستگیرکرا

لە زاخۆ کەسێك دەستگیرکرا کە بە ئۆنلاین جادو و نوشتەی کردووە و داوای وێنەی نەشیاوی لەو کەسانە کردووە کە ویستویانە جادوویان بۆ بکات.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، ماوەیەکە  نەهێشتنی تاوانی زاخۆ بەدوای کەسێکدا  دەگەڕێن کە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە نوشتە و جادوی کردووە، ئەمڕۆ ئەو کەسە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا.

ئەو وتەبێژە دەشڵێت، کەسی تۆمەتبار داوای وێنەی نەشیاوی لەو کەسانە کردووە کە ویستویانە جادوویان بۆ بکات و بۆ وەرگرتنی پارە وێنەکانی لە دژیان بەکارهێناوەتەوە.

بەپێی وتەی ئەحەمەد ڕەمەزان، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
Total
0
Share