پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی کارتی زانیارییەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “لە رۆژی یەکشەممەوە کار بە کارتی زانیاری ھیچ شار و شارۆچکەیەکی دیکە ناکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە بارەی کارکردن بە کارتی زانیاری ناوچەکانی دیکەوە ئاماژەی بەوە کرد، “لە ڕۆژی یەکشەمەوە کە دەکاتە رۆژی 5ی تشرینی دووەمی 2023، تەنھا کار بە کارتی زانیاری ناوشاری سلێمانی دەکەین، واتە کار بە کارتی زانیاری ھیچ شار و شارۆچکەیەکی دیکە ناکرێت لەبەرئەوەی لەو ناوچانە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت یان نووسینگەی پاسپۆرت ھەیە”.

دەشڵێت، “ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زانیاریان ھەڵەبجە، راپەڕین، گەرمیان و چەمچەماڵە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەکانی خۆیان بکەن، چونکە لە ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت لە عێراق کار بەو ڕێنماییە دەکرێت کە کارتی زانیاری تەنھا بۆ سنووری ئەو ناوچەیە دەبێت کە نووسینگەی پاسپۆرتەکەی تێدایە”.

سەبارەت بە حجزی پاسپۆرت، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، “کاتێک حجزی پاسپۆرت کرایەوە تەنھا ئەو کەسانە پڕی بکەنەوە کە کارتی زانیارییان سلێمانیە، ئەگەر کارتی زانیاریت سلێمانی نەبوو، حیجزەکەشت کردبوو، ناتواندرێت کارت بۆ بکرێت، داواکارین لە ھەموو ھاوڵاتییان پێویست ناکات لە سیستەمەکە حجز بکەیت و مافی ھاوڵاتییەکی دیکە بفەوتێنیت کە کارتی زانیاری سلێمانیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان لە موچەی كەسوكاری “شەهیدان و زیندانییانی سیاسی” دەكۆڵێتەوە

بڕیارە لیژنەی كاروباری شەهیدان-ی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەرێوبەرایەتییەكانی شەهیدان بكات “بۆ ئاگاداربوون لەچۆنیەتیی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی”. ئەمڕۆ دووشەممە…
زیاتر ببینە

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی: دوێنێ ڕۆبۆتەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی پارتی دەهۆڵی شەڕی ڕاگەیاندنیان کوتا

بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، “دوێنێ ڕۆبۆتەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی پارتی لەڕێی شاشەی تیڤییەوە…
Total
0
Share