وەزارەتی كارەبا: ئامێدی وەك یەكەم قەزا لەسەر ئاستی هەرێم بووە خاوەن سیستمی پریپەیدی كارەبا

وەزارەتی كارەبای هەرێم دەڵێت، ئامێدی وەك یەكەم قەزا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بووە خاوەن سیستمی پریپەیدی كارەبا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پڕۆژەی پریپەیدی كارەبا لە سەنتەری قەزای ئامێدی جێبەجێكراوە لە ئێستادا كاری پێدەكرێت و هاوڵاتییان دەتوانن بە شێوەیەكی باشتر و زیاتر و دادپەروەرانەتر سوود لە كارەبا وەربگرن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پریپەیدی كارەبا سیستمێكی پێشكەوتووی جیهانییە و بەهۆیەوە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و ئابورییانە كارەبا بەكاردەهێنرێت و لە پلانی وەزارەتی كارەبادایە ئەم پڕۆسەیە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێبكات.

بابەتی پێشتر

مەسعود حەیدەر: لەم هەفتەیەدا بەغداد 700 ملیار دینارەكە دەنێرێت

بابەتی دواتر

حەماس: بۆردومانەكانی ئیسرائیل 881 خێزانی لە غەززە كۆمەڵكوژ كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ جوتیاران

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایدەیەگەیەنێت لە سبەینێوە دەستدەكەوە بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران و پڕۆسەكەش بۆ ماوەی یەك هەفتە…
Total
0
Share