لە هەولێر چوار دەرمانخانە داخران

بە هۆکاری بوونی دەرمانی قاچاخ و نایاسایی و بێسەرچاوە چوار دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، “پاڵپشت بە راسپاردە و بڕیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە بە چاودێری سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی، بە هۆکاری بوونی دەرمانی قاچاخ و نایاسایی و بێسەرچاوە چوار دەرمانخانە لە شاری هەولێر داخران و کاری پیشەی دەرمانسازی بۆ ماوەی شەش مانگ لە خاوەنەکانیان قەدەغەکران”.

ئەو دەرمانخانانەی لە سنووری هەولێر داخران بریتین لە دەرمانخانەی ئەمیر

،دەرمانخانەی بیمار، دەرمانخانەی هاوس فارما و دەرمانخانەی پەخشان.

هەر لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی هەرێمدا هاتووە، هاوڵاتییان بۆ ئەوەی دووربن لە  بەکارهێنانی دەرمانی بێسەرچاوە و بێ ستیکەر، لە رێگەی هێڵە گەرمەکانی پەیوەندیکردن تیمەکانی چاودێری بازاڕی لێ ئاگاداربکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئامۆژگاریی شارەزایان لەبارەی خواردنی شوتییەوە

بابەتی دواتر

شەڕی بایرن و تۆتنهام لەسەر کەین بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share