سلێمانی.. ئەو شوێنانە تێکدران کە بەدەر لە رێنماییە تەندروستییەکان ئاژەڵیان تێدا سەردەبڕدرێن

قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوکاری لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی سلێمانی هەموو ئەو شوێنانەی تێکدا کە ئاژەڵیان تێدا سەردەبڕدڕێت.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە چێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی  و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی پەتای خوێن بەربوون، بە هاوکاری لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و بەشی زیادەرۆیی شارەوانی هەموو ئەو شوێنانەی لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشەکان، بەدەر لە رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و لەدەرەوەی کوشتارگەی سلێمانی سەردەبڕن، تێکدران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كوشتاركه‌ی سلێمانی (قه‌ره‌گۆل) سه‌رده‌بڕرێن و ده‌خرێنه‌ بازاڕه‌وه‌، پێش سه‌ربڕین و دواتریش گۆشته‌كه‌ی له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكی ڤێتێرنه‌رییه‌وه‌ پشكنینی بۆ ده‌كرێت، هیچ مه‌ترسییه‌كی ته‌ندروستیان نییه پاشان مۆری ده‌كه‌ن، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌شی له‌ پشكنین ده‌رناچن له‌ناوده‌برێن”‌.

داوایشیکرد، “بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە پەتای خوێن بەربوون، لەماڵەوە ئاژەڵ سەرمەبڕن، لە کاتی هەبوونی زانیاری لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەوە و دەرەوەی کوشتارگەی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئاگادار بکەنەوە”.

بابەتی پێشتر

دۆلار 148 هەزار دیناری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share