ناسک ئەحمەد، کچی هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ کۆچی دواییکرد

ناسک ئەحمەد، کچی هونەرمەندی گۆرانیبێژی کۆچکردوو ئەحمەد شەماڵ، لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
هونەرمەند جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناسك ئەحمەد، كچی هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ و خێزانی هونەرمەند، كامەرانی عوسمانی خولە سنەیی، کۆچی دواییکرد.
وتیشی، ناسک ئەحمەد دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە ئەمشەو لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.
هونەرمەند جەزای ساز ئەوەشی وت، سبەینێ کاتژمێر 8ی بەیانی تەرمەکەی لە مزگەوتی عەبدوڵا لوتفییەوە بۆ گۆڕستان بەڕێدەکرێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی درێژکراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share