چۆمان هەردی لەبارەی خەڵاتەکەیەوە دەدوێت

خەڵاتی فەرەنسی-ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ لە ساڵی  2023بە نوسەر و شاعیری کورد، چۆمان هەردی بەخشرا.

لە بارەی خەڵاتەکەوە د.چۆمان هەردی، شاعیر و نوسەر و مامۆستای زانکۆ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە فەرمی باڵوێزخانەی ئەڵمانی و فەرەنسی لە عێراق ناوی براوەکانی ساڵی 2023ی خەڵاتە ھاوبەشەکەیان بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا، ئاشکراکرد.

وتیشی،” لە ساڵانی ڕابردوودا ھەر یەک لە ژینا ئەمینی، بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی و نێرگز موحەمەدی، کە دواتر خەڵاتی نۆبڵی نێودەوڵەتیی بۆ ئاشتی پێبەخشرا، لە براوەکانی خەڵاتی فەرەنسی-ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ بوون، ئەمساڵیش من یەکێکم لەو دوانزە کەسایەتییە جیھانییەی کە براوەی خەڵاتەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئەڵمانیا، لە ساڵی 2016ەوە، لە رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا، خەڵاتی فەرەنسی- ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا، دەبەخشنە دەستەبژێرێک لە کەسایەتیی و دەزگا لە سەرتاسەری جیھاندا، کە لە وڵاتەکانی خۆیاندا بوێرانە و لە بارودۆخێکی سەختدا خەباتیان بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و بەرگریکردن لە مافەکانی و سەروەری یاسا کردووە.

خەڵاتی فەرەنسی-ئەڵمانی، بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت، سەرەتا چالاکوان یان رێکخراوێک لەسەر ئاستی هەر وڵاتێک دەپاڵێورێت، دواتر ئەم کەسە دەچێتە پێشبڕکێوە لەگەڵ پاڵێوراوانی سەرتاسەری وڵاتانی جیهاندا، لە کۆتاییدا دەستەبژێرێکی براوە خەڵاتەکانیان پێدەبەخشرێت.

د.چۆمان هەردی، کچی شاعیری کورد ئەحمەد هەردییە، لە 29ی کانونی دووەمی 1974 لە سلێمانی لەدایک بووە.

ئەو خانمە، نوسەر، شاعیر، وەرگێڕ، فێمێنیست و مامۆستای زانکۆیە، ئێستا پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانکۆی ئەمریکی عێراق-سلێمانی، لەگەڵ ئەوانەشدا لە هەمان زانکۆ دامەزرێنەری سەنتەری جێندەرو گەشەپێدانە.

بابەتی پێشتر

پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی پێشووی حكومی كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

بڕیارە رۆژی یەكشەممە هەردوو شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆببنەوە. سالار لالە…
Total
0
Share