مەسعود حەیدەر: لەم هەفتەیەدا بەغداد 700 ملیار دینارەكە دەنێرێت

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەم هەفتەیەدا بەغداد 700 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت”.

مەسعود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی رایگەیاند،” لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان”.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە و دوای تەواوكردنی رێكارەكان بڕیارە لە نزیكترین كاتدا لە رێگای بانكەكانی رەشید و رافیدەین و بانكی بازرگانیی عێراقیەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: زۆرینەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی…
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی سێشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدات

سەركردەیەكی باڵای هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدات و ئامانجی كۆبوونەوەكەش سێ…
Total
0
Share