لە قەزای بەردەڕەش تەرمی كەسێك بە كوژراوی دۆزرایەوە و كە كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان بووە
بەپێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكانی قەزای بەردەڕەش دەستیان بە لێكوڵینەوە كردووە و تائێستا هۆكاری كوشتنی ئەو كەسە ئاشكرانەكراوە، بەڵام ئەوەی ئیستا زانراوە ئەو كەسە بە چەقۆ كوژراوە و دزی لێكراوە.
كوژراوەكە ناوی ئەركان خێری حسێن-ە خەڵكی قەزای بەردەڕەشە و كارمەندی هێزە ئەمنییەكان بووە.