هەولێر.. سێ تۆمەتبار بە زیاتر لە كیلۆگرامێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

لە هەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستبەسەر زیاتر لە كیلۆگرامێك لە ماددەی هۆشبەری جیاجیادا گیرا.

بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە رێككەوتی 6ی كانونی یەكەم لە چالاكییەكدا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد.

دەشڵێت، لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ، بڕێک جامایکا و حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیرا.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

مستەفا چاوڕەش ماڵئاوایی لە پۆستەکەی کرد و پەیامێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

پێنج گرانترین یاریزانی خوار تەمەن 23 ساڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share