دانپیادانانی ژمارەیەك لە ئەندامانی گروپی گۆڤەند بڵاوكرایەوە

ژمارەیەك لە ئەندامانی گروپەكە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی “گروپی گۆڤەند”ی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە هەڵخەڵەتاندنی گەنجان.

ئەنجومەنی ئاسایش دانپێدانانی گرووپێك لەژێر ناوی (CTS) بە سەرپەرشتی کەسێك بە ناوی (گۆڤەند) ڕاگەیاند و دەڵێت، “کاریان بریتی بوو لە دروستکردنی تۆڕی بەرفراوان و مەترسیدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ خەڵەتاندنی گەنجانی شارەکانی هەرێمی کوردستان”.

مانگی ئابی ڕابردوو دەیان ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكرانەوە، کە کۆمەڵێک گەنجی کوڕ و کچ دەردەكەون و تیایدا جۆرێک لە پەشیمانی دەردەبڕن بۆ کەسێک کە ناوی “گۆڤەند”ە.

بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی 500 کەس لەو کەیسەدا قوربانین و ڤیدیۆ و وێنەکانیان براون و دواتر داوای پارەیان لێکراوە.

نوێدەكرێتەوە…

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: باندێکمان دەستگیرکرد کە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و…
زیاتر ببینە

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا. ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە…
Total
0
Share