کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پێش کلاسیکۆ

پێش ڕووبەڕووبونەوەى بەرشلۆنە لە کلاسیکۆدا ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەم جۆرە باسی دۆخی یانەکەى دەکات:

/ یارییەکی خۆش و بەچێژ دەبێت، یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەیە بەڵام هی تریش بەڕێوەیە

/ بیلینگهام هیچ کێشەیەکی نییەو بەشداری دەکات، گرنگ نییە بۆی باس بکەم کە کلاسیکۆ چەند گرنگە

/ مێندی پشوی زیاتری وەرگرتوە بۆیە چانسی یاریکردنی زیاترە لە کلاسیکۆدا، بەڵام گرنگ نییە کێ لەسەرەتادا یاریی دەکات

/ وەرزەکە دورودرێژە بەڵام ئەمە تەنها یارییەکە، رکابەری زۆر ماوە هێشتا ئەنجامی بدەین

/ من دڵخۆشم بەو ئاستەى کارڤاخال پێشکەشی دەکات

/ باشترین پێگە بۆ کامافینگا ئەوەیە لە ناوەراست یاریی بکات

/ مانزانۆ یەکێکە لە باشترین ناوبژیوانەکان کە لە ئەوروپا ناسیبێتم، ناوبژیوانێکی گونجاوە بۆ ئەم یارییە

بابەتی پێشتر

هەموو شتێک لەسەر کلاسیکۆ

بابەتی دواتر

کۆنگرەى چاڤی پێش کلاسیکۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ کۆتایی به‌ یوڤی هێنا و له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و ڤیاڕیاڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی…
Total
0
Share