وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: هێرشکردنە سەر کوردەکان رێخۆشکەر دەبێت بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشکردنە سەر هێزە کوردییەکانی سوریا و لەنێویاندا هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بە هەنگاوێکی نادروست دادەنێت.

ئەنالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، هێرشکردنە سەر هیزە کوردییەکانی سوریا رێخۆشکەر دەبێت بۆ دوبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆرستانی داعش.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزە کوردییەکانی سوریا رۆڵێكی گرنگییان لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆرستانی داعش بینیوە و ئەگەر ئەوان نەبوونایە تیرۆرستان دەبوونە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر جیهان.

وتیشی، “بەهاوکاری هێزە کوردییەکان داعش تێکشکێندرا و بەبێ ئەوان سەرکەوتن بەسەریدا قورسبوو”

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەندین جار ئەڵمانیا هۆشداری داوەتە تورکیا و گروپە چەکدارەکان کە خۆی بەدوروبگرێت لە هەر هێرشێک بۆ سەر هێزە کوردییەکانی سوریا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share