هەموو شتێک لەسەر کلاسیکۆ

سبەى شەممە کاتژمێر 5:15 خولەک هەردوو یانەى بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.

یارییەکە لەمیانی ڕکابەرییەکانی هەفتەى 11ی خولی ئیسپانیا دەبێت و لە یاریگاى لویس کۆمبانیسی ئۆڵۆمپی بەڕێوەدەچێت.

پێش ئەو یارییە لە ریزەکانی بەرشلۆنە بەشێوەیەکی چاوەروان نەکراو پێنج یاریزانی پێکراو گەڕانەوە بۆ راهێنانەکان.

لە راهێنانەکانی ئەمرۆی بەرشلۆنە هەریەک لە یاریزانان کۆندی و دی یۆنگ و پێدری و رافینیا و لیڤاندۆڤسکی گەڕانەوە

تیمی پزیشکی ئۆکەى بۆ هەر پێنج یاریزانە پێکراوەکە دەرکردووە بۆ ئەوەى بەشداری ئەو یارییە بکەن.

لە بەرامبەردا لە ریزەکانی یانەى ریاڵ مەدرید هەریەک لە یاریزانان سیبایۆس و ئاردا گولەر و کۆرتوا و میلیتاو ناتوانن یاریی بکەن.

بە پێی پڕوپاگەندەکان بێت، کارلۆ ئەنچیلۆتی دەیەوێت لە تایمی یەکەمدا مێندی بکاتە باڵی چەپ و تۆنی کروس سەرەکی بێت

دەشیەوێت هێڵی پێشەوە بریتی بێت لە ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس و بیلینگهام.

بۆ تایمی دوەمیش بەشداری بە کامافینگا و مۆدریچ دەکات بۆ ئەوەى دۆخی یارییەکە بگۆرن.

ڕاگەیاندنەکان دەڵێن لاپۆرتا داواى لە پیرێز کردووە ئامادەی یاریی کلاسیکۆ ببێت بۆ ئەوەى پەیوەندییەکانیان رێک ببێتەوە.

ئەوەش پاش ئەوەى وتەبێژی بەرشلۆنە پێشتر پۆستێکی لەسەر ڤینیسیۆس کرد و ئیدارەى یانەکەش لە ژێر فشاردا پێیان سڕییەوە.

بابەتی پێشتر

لە بەغدادەوە هەنگاوێك بۆ چارەسەری كێشەی مووچە خرایەڕوو

بابەتی دواتر

کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پێش کلاسیکۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆلاس و لیۆن جیابوونەوە

جان میشێل ئۆلاس، سەرۆکی یانەی لیۆن دەستیلەکارکێشایەوە  و ملیاردێرێکی ئەمریکی جێگەی گرتەوە. لەو بارەیەوە یانەی لیۆن ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە،…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ لوكاكۆ و تۆخێل كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ تۆماس تۆخێل، ڕاهێنەری چێڵسی لەگەڵ ڕۆمیلۆ لوكاكۆی هێرشبەری ‏بەلجیكی كۆببێتەوە لەبارەی ئەو ناكۆكییانەی بەمدواییە كەوتە نێوانیان.‏…
Total
0
Share