کۆنگرەى چاڤی پێش کلاسیکۆ

پێش ڕووبەڕووبونەوەى ڕیاڵ مەدرید لەخولی ئیسپانیا چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەم جۆرە باسی دۆخی یانەى بەرشلۆنە دەکات:

/ هەموو یاریزانەکان دەیانەوێت ڕاهێنان بکەن و بەپەرۆشن بۆ یارییکردن

/ بەشداریکردن لە کلاسیکۆدا زۆر شت دەگەیەنێت، هەموو یاریزانەکان هەوڵی یارییکردن دەدەن، ئەمە چانسێکی گەورەیە، هەموو شتێک بەرەو باشبون دەچێت

/ بەشداری ئەم یارییەدەکەین لە دواى دوو بردنەوەوە، دەمانەوێت ئەم یارییەش ببەینەوە بۆ ئەوەى متمانەى زیاتر بەخۆمان بکەین

/ توشی سەرسورمان بووم بە گەرانەوەى یاریزانە پێکراوەکان، یاریزانەکان هەستێکی باشیان هەیە و چاوەرێ دەکەین تا سبەى بزانین کامیان باشتر دەبن

/ خواستی هەموو یاریزانەکان بۆ ئەوەیە بەشداری کلاسیکۆ بکەن

/ لیڤاندۆڤسکی سەلامەتەو لەوە زیاتر ناتوانم هیچ شتێکی تر بڵێم لەسەر پێکهاتەکە

/ تیمی پزیشکی نایانەوێت هیچ یاریزانێک ناچار بکەن بەشداری کلاسیکۆ بکات، خۆیان دەیانەوێت یاریی بکەن و پابەند بن بە تیپەکەوە، بەڵام چاوەرێ دەکەین بزانین سبەى چی ڕوودەدات

/ کانسیلۆمان هەیە بۆ راگرتنی ڤینیسیۆس، ئەوە پێگەى خۆیەتی، سبەى بریاری کۆتایی دەدەین

/ ریال یانەیەکی گەورە و بەهێزەو تایبەتمەندی جیاوازی هەیە

/ چانسی هەردوو یانەکە  50 بە 50 یە بۆ بردنەوە، هیچ یانەیەک پاڵێوراو نییە ، بە پێی خیبرەى خۆم لە کلاسیکۆدا ناتوانیت پێشبینی بکەیت

/ پیشبینی دەکرێت هاندەران بەتەواوی یاریگاکە پڕبکەنەوە

/ پێویستە بە وریاییەوەو مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەین، پلانمان ناگۆرین، پێویستە بە ئازایانە یاریی بکەین

/ نابێت شێوازی یاریکردنی خۆمان بگۆرین لە کلاسیکۆدا

/ کانسیلۆ بەشێوەیەکی باش یاریی دەکات بەڵام دەبێت مامەلەى باشتر بێت لە هێرشی هەڵگەراوەدا

/ ئەگەر لیڤا و دی یۆنگ لەسەدا 100 ئامادە بن ئەوا هیچ کێشەکمان نییە بۆ یارییکردنیان

/ نەمزانیوە کە فیلیکس گۆلی لە ریاڵ نەکردووە، ئەمە چانسێکی باشە کە سبەى یاریی بەرامبەر ریال دەکات، ئەو لە پێگەیەکی نمونەییدا یاریی دەکات هەست بە ئارامی دەکات

/ بیلینگهام یاریزانێکی سەرەکییە لە ریال و پانتایی باش دروستدەکات و دەچێتە ناوچەى سزاوە، فلێکسیش بەهەمان شێوە ئەوان جیاوازی دروستدەکەن و هەردوکیان یەکلاکەرەوەن، هیوادارین سبەى فلێکس باشتر دەرکەوێت

/ دەمانەوێت رێگەیەک بدۆزینەوە بۆ وەستاندنی ڤینیسیۆس و بیلینگهام

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی پاڵه‌وان و هاوشانه‌که‌ی کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و له‌ میانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای ئیتیحاد میوانداری لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وانی…
Total
0
Share