دۆرتمۆند پەیامێکی ئاراستەی ڕیاڵ و بارسا کرد

یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، دەستبەرداری ئەستێرەکانی بۆ یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە نابێت.

سباستیان کیل، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە چاوپێکەوتنێکدا هەڵوێستی یانەکەی سەبارەت بە فرۆشتنی جوود بێلینگهام و یوسوفا مکۆوکۆ ئاشکراکرد.

کیل بە گۆڤاری “کیکەر”ی ڕاگەیاندووە، “بۆ بابەتی بێلینگهام هەست بە هیچ فشارێک ناکەین، چونکە سەرنجی لەسەر ئەنجامەکانی یانەکەیەتی، هەر بەو بۆنەیەشەوە، هیچ گرێبەستێکمان بەدەست نەگەیشتووە و گەمژەییە ئەگەر دەستبەرداری بین، لە کاتی گونجاودا قسە لەگەڵ باوانی-دا دەکەین.”

لەبارەی یوسوفا مکۆوکۆ-وە دەڵێت، “گرێبەستێکمان خستووەتە بەردەستی، هیوادارم واژۆی بکات، بابەتەکە لە یاریگای ئەودایە، ئەگەر ڕازی نەبێت جیادەبینەوە.”

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، مووچە و پاداشتەکانی هەردوو یاریزانەکە بەرزکراونەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە، کە خواستیان لەسەر کڕینیان نیشانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share