مەزڵوم عەبدی و ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سوریا كۆبوونەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە و سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سوریا ئەنەكەسە لە رۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر یەكڕیزیی كورد لە سوریا نوێدا و گەیشتنە رێككەوتن لەسەر درێژەدان بە كۆبوونەوەكانیان و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوانیان.

نووسینگەی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هەسەدە و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سوریا ئەنەكەسە لە رۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی كورد لە سوریای نوێدا.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو و تێیدا، هەسەدە و ئەنەكەسە گەیشتنە رێككەوتن لەسەر درێژەدان بە كۆبوونەوەكانیان و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەیدسادق، پرۆژەیەکی کارەبا بە بودجەی زیاتر لە ملیارێک دینار جێبەجێدەکرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share