لایپزیک بۆ کڕیارەکانی نکونکو: ئەوەندەی چوامینی و نونێزمان دەوێت

یانەی لایپزیکی ئەڵمانی نرخی کریستۆفەر نکونکوی هێرشبەری فەرەنسی بۆ یانە کڕیارەکان دەستنیشان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئیندیپێندیت”ی بەریتانی، یانەی لایپزیک بەرامبەر تواناکانی کرۆستۆفەر نکونکوی هێرشبەری فەرەنسی داوای بڕی 100 ملیۆن یورۆی کردووە، کە هەمان نرخی گواستنەوەی ئۆریلین چوامینی و داروین نونێزە بۆ یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ.

تاوەکو ئێستا یانەکانی مانچستەر یونایتد، پاریس سان جێرمان، ڕیاڵ مەدرید، خواستیان لەسەر کەڵەشێرەکەی لایپزیک نیشانداوە، پێیان وایە داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانی دەکات بەو پێیەی تەمەنی تەنها 24 ساڵە و خاوەنی بەهرەیەکی ناوازەیە.

نکونکو بە درێسی یانەی لایپزیکەوە 134 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە، 47 گۆڵی تۆمار کردووە و 46 گۆڵی ڕەخساندووە، لەلایەن دیدیێ دیشامپەوە بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا بانگهێشتکراوە.

بابەتی پێشتر

پارە بۆ ڕووناکیی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی تەرخاندەکرێت

بابەتی دواتر

ئیریکسن دوای گەڕانەوە لە مردن دەگەڕێتەوە بۆ لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share