نرخی ماسی دابەزی

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە پێشتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كاتی قەدەغەكردنی وەرزی راوەماسی نرخی یەك كیلۆ ماسی گەیشتە 9 هەزار دینار و زیاتر، لە ماوەی رابردووشدا نرخەكەی دابەزی بۆ 8 هەزار دینار و ئێستا نرخی یەك كیلۆ ماسی بە 7 هەزار دینارە و لە چەند شوێنێكی دیكە هەرزانتر لەو نرخەش دەفرۆشرێت و چاوەڕواندەكرێت نرخەكەی دابەزین بەخۆوە ببینێت.

ئاشكراشیكرد، دابەزینی نرخەكەی بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆوەیە كە چەند ئاسانكارییەك كراوە تا وەكو كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی هەبێت و جگەلەوەش بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور و مریشك هۆكارێكی دیكە بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ماسی.

بابەتی پێشتر

سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق دەكات

بابەتی دواتر

بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد كرایەوە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان كارادەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە زانكۆلاین بۆ دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان كارادەكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای…
Total
0
Share