شێوازی چارەسەركردنی كێشەی مووچە خرایەڕوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چەند گرفتێك لە لیستی مووچەی مووچەخۆراندا هەیە و ئەگەر هەرێم چارەسەری ناكات دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوامدەبێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، چەند گرفتێك لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا هەیە و تائێستا چارەسەرنەكراون و ئەوەش زیانی بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گەیاندووە.

راشیگەیاند، بەهۆی ئەو گرفتانەی لە لیستی مووچەدا هەبووە وایكردووە جارێكی دیكە دیوانی چاودێریی دارایی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوا دەکرێت سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “داواکارییەکمان پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی”. لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی…
Total
0
Share