بەنزین گرانتر بوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكاندا زیاتر بەرزبووەوە و یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ گەیشتە هەزار و 200 دینار.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لەمڕۆوە 50 دیناری دیكە چووەتە سەر نرخەكانیان و بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ هەزار و 150 دیناربووە و ئێستا نرخەكەی بووە بە هەزار و 200 دینار.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەنزین لە هیچ دەروازەیەكەوە هاوردە ناكرێت و پاڵاوگەكانیش وەك پێویست خواستی ناوخۆ پڕناكەنەوە و ئەگەر ڕۆژانە بڕێك سووتەمەنی بۆ پاڵاوگەكان دابینبكرێن نرخی بەنزین بەم شێوەیە بەرزنابێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆماندۆی کوردستان خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات

کۆماندۆی کوردستان خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات. فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، لەژێر دروشمی “لە…
Total
0
Share