وەزارەتی كارەبا: بە تێكڕا 12 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتییان

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و لە زاری ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم تێیدا هاتووە، لە ئێستادا لە تەواوی وێستگەكاندا توانای بەرهەمهێنان نزیكبووەتەوە لە سێ هەزار و 900 مێگاوات كارەبا، لە كاتێكدا خواست لەسەر كارەبا بۆ هاوبەشان حەوت هەزار مێگاواتە.

بە وتەی ئومێد ئەحمەد، “بەهۆی زۆریی خواستی كارەبا لەلایەن هاوبەشانەوە لە ئێستادا كاتەكانی بوونی كارەبا بۆ هاوڵاتییان بە تێكڕا دەگاتە 12 كاتژمێر، بەڵام لە ناوچە ساردەكان نزیكەی 10 بۆ 11 كاتژمێرە و بۆ ناوچە گەرمەكانیش 12 بۆ 13 كاتژمێرە، واتە لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر جیاوازە.

راشیگەیاند، حكومەتی هەرێم لە رێگای وەزارەتی كارەباوە لە هەوڵی بەردەوامدایە پڕۆژەكانی كارەبا بەرەو پێشببات و بەرهەمهێنان زیادبكات تاوەكو بەرهەم و خواست وەكو یەكیان لێبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكەین سبەی دووشەممە پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان،…
Total
0
Share