سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق دەكات

رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە و داوا لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق دەكات باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق دابخەن.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتيی ئێكس (تویتەری پێشوو)پەیامێكی بڵاوكردەوە، تێیدا داوا لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق دەكات دەنگ بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بدەن لە بەرامبەر پشتگیرییەكانی واشنتۆن بۆ ئیسرائیل.

دەشڵێت، “پێویستە نێردە دیبلۆماتكارەكان بپارێزرێن و رێگانەدرێت میلیشیاكان سەقامگیریی عێراق تێكبدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ژمارەیەکی زیاتر لە هێزی ئەمنی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی باشوور کرد

لیوا ڕوکن عەلی عەبدولحسێن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زیاتریان لە هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە کردووە…
Total
0
Share