پەیامەکەی هالاند بۆ ڕامۆس لە ڕیاڵ مەدرید نزیکی دەکاتەوە

ئێرلیند هالاند خەون دەبینێت لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆس یاریبکات

هێرشبەری نەرویجی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند باشترین سێ بەرگریکاری لە بواری تۆپی پێدا دەستنیشاندەکات و وەڵامەکانی گومان دروستدەکەن.

هێرشبەرە زەبەلاحەکەی ڤیستیڤالین لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی بێلد سپۆتی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ” چەندین بەرگریکاری بەتوانا و بەهێز لە بواری تۆپی پێدا دەناسم، بەڵام پێموایە سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ ڤێرجیل ڤان دایک و کالیدۆ کۆلیبالی سێ باشترینی جیهانن، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێنمەوە کە لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بەهێزن و لەناو یاریگا ژیرن، هەردوو خەسڵەتەکەیان تێدا کۆبووەتەوە و ئەوەش وایکردووە وەک سەرکردە دەربکەون، یاریزانان حەزیان بە یاریکردنە لەگەڵ ئەم ناوە گەورانە”.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بەشێوەیە جیاواز لێکدانەوەی بۆ لێدوانەکەی هالاند کردووە و نوسیویەتی، وەڵامەکە پەیامێکە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و حەزی بۆ یاریکردن لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆس ئاشکرادەکات.

ئەم وەڵامەش لە کاتێکدایە کە بەهرەدارەکەی نەرویج ئەگەری یاریکردنی بۆ لیڤەرپوڵ لەگەڵ ڤان دایک بەهۆی بوونی فێرمینۆوە زۆر لاوازە، هەروەها ناپۆلیش لەو ئاستە وەرزشی و داراییە باڵایەدا نییە یاریزانێکی هێندە گرانبەها دابین بکات، لە کۆتاییدا تەنها یانەی ڕیاڵ مەدرید دەمێنێتەوە واتای لێدوانەکانی بەسەردا جێبەجێ ببێت.

هالاند لە زستانی 2020وە درێسی یانە زەردەکەی ئەڵمانیای پۆشیوە، لە کۆی 32 یاری 33 گۆڵی کردووە و شەش گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ، سێشەممە لالیگا دەستپێدەکاتەوە و پریمەرلیگ بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

مارسێلۆ بە پاڵپشتی ئادۆڵفۆ دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێرێز جێگرەوەی ئەنچلۆتی دیاریکرد

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بڕیاریداوە یەکێک لە جەنگاوەرانی سەردەمی زێڕین بکاتە جێگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share